Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 06:39

دوای 5 ڕۆژ ته‌رمی مامۆستایه‌ک له‌ زێی گه‌وره‌ دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، ته‌رمی ئه‌و مامۆستایه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ بێ سه‌روشوێن ببوو، ده‌ریش كه‌وت ناوبراو خۆی فڕێدابووه‌ زێی گه‌وره‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕێکەوتی 5/11/2021 کاتژمێر 10 و 30 خولەکی شەو لەلایەن خێزانی هاووڵاتییەکەوە ئاگادار کرانەوە کە لەسەر پردی کۆن لەسەر زێی گەورە ئۆتۆمبێلێک بەجێماوە و شوفێرەکەشی بێسەروشوێنە، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

ڕاشیگه‌یاند: لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە شوفێری ئۆتۆمبێلەکە ناوی (شەمسەدین محەمەد عەبدوڵا) تەمەن (53 ساڵ) پیشە (مامۆستا)ه‌، کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەبووە و بەو هۆیەوە خۆی فڕێداوەتە ناو زێوە و گیانی لە دەستداوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێرهه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: ئەمڕۆ تەرمەکەی لە زێی گەورە لەلایەن تیمی بەرگریی شارستانییەوە دۆزرایەوە و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێریش تەرمەکەیان گواستەوە بۆ پزیشکی دادی و دۆسیە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.