وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد، به‌رهه‌می خورما له عێراق به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه و به‌نیازن به‌شێكی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ن.
حه‌مید نایف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگه‌یاند: به‌رهه‌می خورما له ساڵی 2019وه به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و له 600 هه‌زار ته‌نه‌وه بووه‌ته 750 هه‌زار ته‌ن، ئه‌مساڵیش به‌رهه‌مه‌كه زۆر زیاتر بووه بووه‌ته 900 هه‌زار ته‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌توانین به‌لایه‌نی كه‌م بڕی 750 هه‌زار ته‌ن هاورده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ین.
حه‌مید نایف هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه زۆرینه‌ی به‌رهه‌می خورمای عێراق بۆ توركیا، مه‌غریب و ئیتاڵیا ڕه‌وانه ده‌كرێ. جه‌ختیشی كرده‌وه كه 60%ی كۆی گشتی به‌رهه‌می خورمای عێراق له جۆره نایابه‌كه‌یه و له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه داواكاری زۆری له‌سه‌ره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.