له نووسینی نووسه‌ر (مه‌غدید حاجی) چاپی كتێبی (عه‌زیز شه‌ریف و كورد) 1904-1990 (دوره السیاسی و موقفه تجاه المسأله الكردیه) به زمانی عه‌ره‌بی بڵاو كرایه‌وه.
له‌باره‌ی كتێبه‌كه نووسه‌ر مه‌غدید حاجی له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ماڵپه‌ری (كوردستان تیڤی) راگه‌یاند "له‌م كتێبه‌دا مێژووی هاوچه‌رخی عێراق و مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له باشووری كوردستان له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا و رۆڵی كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر و دۆستی دڵسۆزی گه‌لی كورد عه‌زیز شه‌ریف له‌ناو هه‌ردوو مێژووه‌كه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو".
هه‌روه‌ها گووتی "زیاتر له 300 سه‌رچاوه و به‌ڵگه‌نامه‌م به‌كار هێناوه و كاتی خۆی ڕه‌وانشاد پ. د كه‌مال مه‌زهه‌ر پێشه‌كی بۆ چاپی كوردی ئه‌م كتێبه‌م نووسیوه و تیایدا فه‌رموویه‌تی: عه‌زیز شه‌ریف كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌وتۆیه شایانی دانانی ژماره‌یه‌ك ماجستێر و دكتۆرایه, بۆیه كارنامه‌ی ماجستێره‌كه‌ی كاك مه‌غدید حاجی ئه‌مین ده‌رباره‌ی عه‌زیز شه‌ریف و رۆڵی سیاسی و هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر پرسی كورد پڕ به پێستی خۆیه‌تی و گه‌لێك لایه‌نی زانستی دیكه بوونه‌ته كۆڵه‌گه‌ی چه‌سپاوی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كاره زانستییه كه یه‌كێكیان خودی سه‌رپه‌رشتیكاری ئه‌و نامه‌یه‌یه كه پرۆفیسۆر دكتۆر خه‌لیل عه‌لی موراده، وێرای ئه‌وه‌ی گشت سه‌رچاوه‌كانی نامه‌كه ڕه‌سه‌ن و پێویستن.."
وه‌رگێڕانی بۆ زمانی عه‌ڕه‌بی، له‌لایه‌ن نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس نه‌جات خۆشناوه كراوه و پ.د نه‌وزاد حه‌سه‌ن به وه‌رگێڕانه عه‌ره‌بییه‌كه‌دا چۆته‌وه، سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ریش له‌لایه‌ن مامۆستا عوسمان پیرداودوه كراوه .
شایانی باسه كتێبه‌كه له 278 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره پێكهاتووه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.