سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له كاتی سه‌ردانیكردنی بۆ شاری سه‌دڕ، هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تری عێراقی ڕاگه‌یاند.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له سه‌ردانه‌كه‌یدا له شه‌قامی فه‌لاح له گه‌ڕه‌كی شاری سه‌دڕ پڕۆژه‌یه‌كی قیرتاوكردنی شه‌قامی به‌سه‌ركرده‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌ی به‌غدا و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ، له كاتی سه‌ردانه‌كه‌دا چاوی به هاووڵاتییان گه‌ڕه‌كه‌كه كه‌وت و گوێی له داواكارییه‌كانیان گرت سه‌باره‌ت به ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌دا مسته‌فا كازمی چاوی به ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی گه‌ڕه‌كه‌كه كه‌وت و ئه‌وان خۆشحاڵی خۆیان به سه‌لامه‌ت ده‌رچوونی له هه‌وڵه تیرۆركردنه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو ده‌ربڕی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌ت كرد هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه لابه‌رن كه ده‌بنه له‌مپه‌ر بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییان.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئاواته‌خوازه هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری سه‌در په‌نجه‌ره‌یه‌ك بێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری به‌غدا و دواتریش سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تری عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.