ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، چه‌ند ڕۆژێكه شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆچكردنی خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌تی لاوان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌مه‌ش بۆته جێگای نیگه‌رانی هه‌مووان.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ پێیوایه گه‌نجان و لاوانی وڵات سه‌روه‌تی نیشتمانی كوردستانن، داواكارین هه‌رچی زووه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ رێگریكردن له كۆچكردنی گه‌نجان بدۆزنه‌وه، هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بده‌ن و داواش له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌کەین كه پرسی كاركردن و گرنگی دان بە دەستی ناوخۆ له كوردستان رێكبخه‌نه‌وه و هه‌وڵی دابینكردنی ژیانێكی باشتر بۆ هاونیشتیمانیان بڕه‌خسێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كاركردنی گونجاو بۆ هه‌مووان بێته‌دی و هەمووان سودمەند بن لەسامانی گشتی وڵات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: داواكارین كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگای كه‌رتی تایبه‌ته‌وه زیاترین ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ هاونیشتمانیان بڕه‌خسێنێ له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری، بەداخەوەش هەمووان دەزانین ئەو پرسه لە ئاستی وڵاتان بە سیاسی کراوە و ئەو خەڵکە بەکاردەهێنن وەک فشار و لە ململانێی نێوانیاندا، وڵاتی بیلاڕووسیا ڕۆڵێکی نەرێنی بینیوه بە پێدانی ڤیزای بێ‌سنوور بێ هیچ پلان و بەرنامەیەک کە بگونجێ لەگەڵ ئەو ژماره خەڵکە و بێ دیاریکردنی ئایندەیان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ڕاشیگه‌یاند: لای هەمووان ئاشکرایە کە هەرێمی کوردستان تا ساڵی 2014 نموونەیەکی جوان و پێشکەوتوو بوو تەنانەت خەڵکانی بیانی سەرسام بوون، ئەوەش حکوومەتی عێراقی فیدراڵی تووشی ئیرەیی کرد و یەکەم هەنگاویشیان بودجە و مووچەی خەڵکیان بڕی تا ئەزموونی هەرێمی کوردستان لاواز بێت و تەنانەت شکست بهێنێ، ئەمە جگە لە هاتنەکایەی شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت کە کاریگەری گەورەیان کردە سەر هەرێمی کوردستان کە جگە لەوەی حکوومەتی عێڕاق بە هیچ شێوەیەک هاوکاری هەرێمی کوردستان نەبوو بە پێدانی چەک و ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بەڵکو خۆی شکستی هێنا لە پارێزگاریکردن لە چەند پارێزگایەکی عێڕاق و هەرێمی کوردستان بووە شوێنی حەوانەوەی هەزاران ئاوارە.
ده‌سته‌كه داواشی له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد ئه‌م پرسه به گرینگ وه‌ربگرن و له ڕه‌وشی كۆچبه‌ران بكۆڵنه‌وه و بەدواداچوون بکەن له سنووری بیلاڕووسیا و راسته‌وخۆش قسه له‌گه‌ڵ وڵاتان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مافی كۆچبه‌ران پێشێل نه‌كرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێکەوتنەکانی مافی مرۆڤ تایبەت بە کۆچبەران مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت. جه‌ختیشی كرده‌وه كه خۆشیان لە نزیکەوە چاودێری ئەو پرسە دەکەن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.