دوای سەردانە مێژووییهكهی پاپای ڤاتیکان، بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو شێخی ئەزهەر سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.
بڕیارە شێخ ئهحمهد تهیب شێخی ئەزهەر لە سەرەتای مانگی داهاتوو سەردانی عێراق بکات و چوارچێوەی سەردانەکەشی لە نەجەفەوە دەست پێ دەکات و لە هەولێر کۆتایی دێت.
بڕیاریشوایە شێخی ئەزهەر لە سەردانەکەیدا بۆ نەجەف سەردانی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە بکات، بە مەبەستی سهردانهكهشی نیشاندانی یهكڕیزی ئایینی ئیسلام بە هەموو مەزهەبەکان و برەودانه بە پەسەندکردنی یەکتر سەرەڕای جیاوازییەکانیان.
هەروەها ئامانج لە سەردانەکەی بۆ عێراق پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەموو ئایین و مەزهەبەکانە، هەروەها بۆ دووپاتکردنەوەی ئاشتهوایی و وهلانانی ناكۆكی و ئاڵۆزیهكانە لە تەواوی ناوچەکە.
هەر لەچوارچێوەی سەردانەکە شێخی ئەزهەر سەردانی بەغدا و موسڵیش دەکات.
سەردانەکەی شێخی ئەزهەر دوای ئەو بانگهێشتە یەک لە دوای یەکانەی عێراق دێت لە ساڵی 2003ـەوە، بەڵام دۆخی ناجێگیری ناوچەکە ڕێی نەداوە.
جێی باسە سەردانەکەی شێخی ئەزهەر لە دوای سەردانه مێژووییهكهی پاپا فڕهنسیس پاپای ڤاتیکان له ئاداری ڕابردوو دێت بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، هەردوو سەردانەکەش ئامانجێکی هاوبەش لەخۆ دەگرن کە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ئایینەکانە و برەودانە بە پێکەوە ژیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.