Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 13:18

شه‌خته‌یه‌ک له‌ چین دروستبووه‌‌‌ 70 ساڵه‌ هاوشێوه‌ی نه‌بووه‌

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌خته‌یه‌كی سه‌خت‌ له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی چین دروستبووه‌ كه‌ 70 ساڵه‌ شه‌خته‌ی له‌و جۆره‌ له‌ وڵاته‌كه‌ ڕووینه‌داوه‌.

تۆڕی هه‌واڵی (سی سی تیڤی) چینی بڵاوی كرده‌وه‌: به‌هۆی بارینی ڕێژه‌یه‌كی زۆری به‌فر له‌ ماوه‌ی 46 كاتژمێر، شه‌خته‌یه‌كی سه‌خت له‌ شاری تونگلیاو له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی چین دروست بووه‌.

بڵاویشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ شاره‌كه‌ به‌فر به‌ به‌رزی زیاتر 50 سانتیمه‌تر باریوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ڕێگاكانی هاتوچۆ داخراوه‌ و قوتابخانه‌ و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ش به‌ته‌واوی په‌كیان كه‌وتووه‌‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه‌كه‌ به‌هۆی سه‌رما و سه‌ختی شه‌خته‌‌ و به‌فره‌ زۆره‌كه‌‌وه‌ تا ئێستا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ وڵاتی چین له‌ ساڵی 1951وه‌ دروستبوونی شه‌خته‌ی سه‌ختی وای به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌.

ئه‌م سه‌رماوسۆڵ‌ و به‌فری‌ زۆر‌ و شه‌خته‌یه‌ به‌شێوه‌ی له‌ناكاو و پێش هاتنی واده‌ی سه‌رمای زستان له‌ شاری تونگلیاو دروستبووه‌‌ و ئه‌مه‌ش ترسی لای هاووڵاتییانی شاره‌كه‌ دروستكردووه‌ كه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن‌ سه‌رمای زستانی ئه‌مساڵیان زۆر سه‌خت و دژوار بێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.