Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 05:24

ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ: کەسانی سەروی تەمەن 12ساڵ بەسەرە دەتوانن ڤاکسین لەخۆیان بدەن

کوردستان TV
100%


ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند:  کەسانی سەروی تەمەن 12ساڵ بەسەرە دەتوانن ڤاکسین لەخۆیان بدەن.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵدا هاتووه‌: لە بنکەکانی کوتان لە ناو ئەو مەڵبنەدە تەندروستییانەی کوتانی تێدا دەکرێت لەچەمچەماڵ ،کەسانی سەروی تەمەن 12ساڵ بەسەرە  دەتوانن ڤاکسینی کۆرۆنا لەخۆیان بدەن ئەمەش لەسەر ڕاسپاردەکانی لێژنەی باڵای ڕاوێژکاری بەرنامەی کوتان و ڕاسپاردەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO و لەپێناو کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزکردنەوەی بەرگری کۆمەڵگا دەبێت کاری پێویست بکرێ بۆ پیدانی ڤاکسینی کۆرۆنا جۆری ڤایزەر بۆ چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لەتەمەنی 12 ساڵی بەرەو سەرەوە بەپێی ڕاسپاردە و ڕێنماییەکانی پێشینە بۆ کەسانی گروپی مەترسیدار لەنێو ئەو تەمەنانە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.