وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی كاره‌با له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ جێ به‌جێ ده‌كرێت .
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه: ئەم پڕۆژەیە زۆربەی کێشەکانی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ چارەسەر دەکات.
راشیده‌گه‌یه‌نن: پڕۆژەی ڕاکێشانی هێلی 132 کەی ڤی لە نێوان وێستگەی کاشێ و وێستگەی زاخۆ/ تەلکەبەر بە گوژمەی 9,620,000 دۆلار لە لایەن کۆمپانیایه‌كه‌وه جێبەجێ دەکرێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: پڕۆژەکە بە درێژایی 50 کیلۆمەتر، زیاتر لە %90 کارەکانی تەواوبووە و بەهۆیەوە زۆربەی کێشەکانی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ چارەسەر دەبێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.