له‌گه‌ری نۆیه‌می پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌جامی جیهانی 2022 دووی قه‌ته‌ر، كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌وی پێنج شه‌ممه هه‌لبژارده‌ی ئیرله‌ندا له‌سه‌ر یاریگای ئهفیفا میوانداری هه‌لبژارده‌ی پورتوگال ده‌كات.
به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌م یارییه هه‌لبژارده‌ی پورتوگال دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنانی خۆی به‌به‌شداری كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی جیهانی تیپه‌كه ئه‌نجامدا، پورتوگال له‌كۆی رووبه‌روو بونهوهكانی له‌گرووپی یه‌كه‌م پێنج سه‌ركه‌وتن و یه‌كسان بوونێكی هه‌یه، بۆیه له‌ئێستادا له‌خانه‌ی دووه‌م دێت به‌جیاوازی ته‌نیا یه‌ك خاڵ له‌دوای سربیای پێشه‌نگ، به‌ڵام پورتوگال یاریه‌كی كه‌متر ئه‌نجام داوه، دوابه‌دوای ئه‌م یاریه پورتوگال رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو یاریه‌كی چاره‌نووس سازی له‌به‌رده‌مه كاتێ رووبه‌رووی سربیا ده‌بێته‌وه.
پوتوگال لهپالاوتنهكان شانزه گۆلی تۆماركردوه و دوو گۆلیشی له‌سه‌ر تۆماركراوه، ته‌واو یاریزانانی پورتوگال بۆ ئه‌م یاریه ئاماده‌ن، ته‌نیا برناردۆ سیلڤا نه‌بێت به‌هۆی ئازاره‌و به‌شداری مه‌شق و راهێنانه‌كانی نه‌كردوه.
له پاڵاوتنه‌کان ئێرله‌ندا و پورتوگال رووبه‌رووی یه‌کتر ده‌بنه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.