له یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زارو 2022ی قه‌ته‌رو له گه‌ری پێنجه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدا، هه‌لبژارده‌ی ئیمارات ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور، ئیمارات له‌سه‌ر زاری ڕاهێنه‌ره‌كه‌یه‌وه بڕوای ته‌واوی به تواناكانی هه‌یه بۆ تۆماركردنی سه‌ركه‌وتن له یاریه‌كه‌دا.
ئیمارات له كه‌شێكی سارد له به‌رامبه‌ر كۆریای باشوور یاری ده‌كات و به پێی پێشبینیه‌كانی كه‌ش و هه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌كاتی یاریه‌كه‌دا باران ببارێت، له چوار گه‌ری ڕابردوو ئیمارات سێ خالی هه‌یه‌و له خانه‌ی چواره‌می كۆمه‌له‌كه‌ی دێت، له‌به‌رامبه‌ردا كۆریای باشوور هه‌شت خالی هه‌یه‌و له خانه‌ی دووه‌مه‌و به جیاوازی پێنج خال له دوای هه‌لبژارده‌ی ئێرانی پێشه‌نگ دێت.
بردنه‌وه‌ی سێ خالی یاریه‌كه بۆ ئیمارات ده‌رفه‌تی گه‌یشتن به خانه‌ی سێیه‌م و بلیتی پاشكۆی ئه‌م كۆمه‌له‌ی پێ ده‌دات، به‌پێچه‌وانه هه‌ر دۆرانێك بارودۆخی تیپه‌كه سه‌خت ده‌كات، له ڕۆژانی ڕابردوو شاندی هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات گه‌یشته كۆریای باشوور‌و دوێنێش دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقی بۆ ئه‌م یاریه سازكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.