باڵیۆزخانه‌ی كۆماری رووسیا له عێراق رایگه‌یاند: ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییانه‌ی بیلارووسیا كه ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه، به‌خۆرایی ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه وڵاتی خۆیان.
هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی كۆماری رووسیا روونیكردۆته‌وه كه ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن، ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ژماره‌ی كونسولخانه 79652673377 + (واتس ئه‌پ ) یان [email protected] ئه‌و ئیمێڵه بكه‌ن.
چه‌ند رۆژیكه ژماره‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له‌و سه‌رما و سۆڵه‌یه‌ی سه‌ر سنووری نێوان بێلاڕووس-پۆڵه‌ندا به بێچاره‌یی، گیریان خواردووه‌و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه-ش ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی دانیشتنێكی به‌په‌له بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر قه‌یرانی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له‌سه‌ر سنووری نێوان ئه‌و دوو وڵاته گیریان خواردووه ئه‌نجام ده‌دات، هاوكات سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان-یش ده‌ڵێت: نابێت دۆسیه‌ی كۆچبه‌ران بۆ مه‌به‌ستی سیاسیی به‌كاربهێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.