شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن: ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مدواییه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ، ئاماژه‌یه بۆ زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی بچووك (درۆن) كه به ئاسانی ده‌گه‌نه ده‌ستی میلیشاكان له عێراق.
له‌و باره‌یه‌وه سێت فرانتزمان، نووسه‌ری كتێبێك له‌سه‌ر جه‌نگی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه، هه‌ڕه‌شه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی هه‌ڵگری ته‌قه‌مه‌نی له زیادبووندایه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی لایه‌نگری ئێرانه‌وه به‌كارده‌هێنرێن
هه‌روه‌ها فرانتزمان ده‌ڵێت: میلیشیا چه‌كداره‌كان، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، به‌هۆی ئه‌م تهكنۆلۆژیاییهوه ده‌توانن چ كاتێك و له كوێ بیانه‌وێت هێرش ئه‌نجامبده‌ن، پاشان خۆیان ونبكهن، چونكه ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كات خۆی شاردۆته‌وه و نه ته‌كنۆلۆژیاكه و نه پلانه‌كه زۆرجار نادۆزرێنه‌وه.
فرانتزمان ده‌شڵێت: ئێران یارمه‌تی گروپه چه‌كداری شیعه‌كانی له سه‌راپای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا داوه تا ده‌ستیان بگاته فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان.
فرانتزمان روونیشیكردۆته‌وه كه فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان ده‌توانن هێواش و نزم بفڕن و خۆیان له هه‌ندێك سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی دووربگرن. هه‌روه‌ها زۆر سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی بۆ ئه‌وه دروستنه‌كراون هه‌تا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین جۆر و قه‌باره‌ی جیاوازی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ببنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.