Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 03:01

سێیەمین فسیڤاڵی هەنار و پایز لە هەولێر بەڕێوەدەچوو

کوردستان TV
100%


سەرلەبەیانى ئەمڕۆ پێنجشەمە 2021.11.11، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند، لەبەردەم پارکى شانەدەر سێیەمین فسیتڤاڵی هەنار و پایز بەسەرپەرشتى ئازاد كوردستانی، كه‌ناسراوە به‌ جووتیارى نموونه‌یی و بەبەشداری جوتیاران و کەسانی دەست ڕەنگین و خاوەن بەرهەم کرایەوە. 
وابڕیارە فیستڤاڵەکە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامبێت، کە بێجگە لە بەرهەمی هەناری  هەڵەبجە، چەندین جۆر میوەی دیکە و بەرهەمە خۆراکییەکانی وەک هەنگوین و گوێزى هەورامان و بەرهەمە وشکراوەکان و دۆشاو و مرەبا و چەندین جۆری دیکەى کاری دەستی نمایشکراوون.
لەبارەى کردنەوەى پێشانگاکەش، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەخێرهێنانى ئازاد كوردستانی، جووتیارى نموونه‌یی بۆ شارى هەولێر ڕایگەیاند: وێڕاى خوشحاڵیمان بە ئەنجامدانى فسیتڤاڵی هەنار و پایز کە سێیەمین فیستڤاڵە لەشارى هەولێر دەکرێتەوە، پشتیوانى لەم جۆرە کارانە دەکەین و وەکو حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگای هەولێر هەموو پاڵپشتیەک و هاوکارى و ئاسانکارییەک پێشکەش بە ڕێکخەرانى دەکەین، هیوادارین جوتیاران سەردانى ئەم فیستڤاڵەبکەن و سوود لەو بەرهەم و پێشوه‌چوونانه‌ وەربگرن كه‌ له‌به‌روبوومى کشتوکاڵییە خۆماڵیەکان هاتۆته‌ ئاراوه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.