ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویكرده‌وه یه‌كێتی تۆپی پێی نێو ده‌وڵه‌تی به‌فیفا هۆشداری به یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران داوه گۆرانگاری له‌رێساو یاساكانی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی بكات به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی ئاماده‌بوونی ئافره‌تان.
هه‌روه‌ها فیفا هۆشداریداوه‌ته حكومه‌تی ئێران ده‌ست نه‌خاته ناو كاروباری تۆپی پێ به تایبه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی یاریگاكان له چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئافره‌تان، به‌پێچه‌وانه‌وه كاردانه‌وه‌ی توند له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران ده‌نرێت و كاره‌كانی یه‌كێتیه‌كه سڕ ده‌كرێت.
بریاری گۆرانگاری له یاسا‌و رێساكانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران له دووی ئاداری دووهه‌زاروده ده‌رچووه، به‌ڵام تا ئێستا به بیانووی جیاواز یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران رێگره له چوونه ژووره‌وه‌ی ئافره‌تان بۆ نێو یاریگاكان كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا یاخود به بیانووی دره‌نگ كه‌وتنی كاتی چوونه ژووره‌وه رێگری له‌ئافره‌تان كراوه.
له‌پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به‌جامی جیهانی دووهه‌زارو بیست ودوو و له بیستوحه‌وتی كانوونی دووه‌می داهاتوو، ئێران له‌سه‌ر یاریگای خۆی رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بێته‌وه، بۆیه له ئه‌گه‌ری هه‌ر بریارێكی بێ بنه‌ما بۆ ئاماده‌نه‌بوونی ئافره‌تان له‌نێو یاریگاكان كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دواوه بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.