Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 13:31

ته‌قه‌ له‌ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌بای باکووری به‌سڕه‌ کرا

کوردستان TV
100%

چه‌ند چه‌كدراێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له‌ ماڵی مازن قاسم له‌فته‌، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی كاره‌بای باكووری به‌سڕه‌  له‌ناوچه‌ی جه‌بیله‌ له‌ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌دا كرد.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا لقی كاره‌بای باكووری به‌سڕه‌ ده‌ڵێت: په‌لاماره‌كه‌ شه‌وی رابردوو روویداوه‌و زیانی به‌ ماڵ و ئۆتۆمبێلی به‌رێوه‌به‌ری كاره‌با گه‌یاندووه‌.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ دووه‌مین په‌لاماره‌ كه‌ له‌ساڵی رابردووه‌وه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌با.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.