Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 03:01

ئاگادارییه‌ک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر

کوردستان TV
100%

سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كانی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرت له‌ سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی پاسپۆرت، له‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ( 14/11/2021) تاكو ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (18/11/2021( ، كاتی ده‌وامی فه‌رمی له‌ كات ژمێر (2:00)ی دوای نیوه‌رۆ تاكو (6:00)ی ئێواره‌ ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێ، ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كانی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرت له‌ سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی پاسپۆرت ( نووسینگه‌ی یه‌ك - نووسینگه‌ی دوو - نووسینگه‌ی سۆران - نووسینگه‌ی كۆیه‌)ی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر له‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ( 14/11/2021) تاكو ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (18/11/2021(   ، كاتی ده‌وامی فه‌رمی له‌ كات ژمێر (2:00)ی دوای نیوه‌رۆ تاكو (6:00)ی ئێواره‌ ده‌بێت .

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر داوا له‌ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كات له‌كاتی دیاریكراو به‌ مه‌به‌ستی ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌كانیان سه‌ردانمان بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.