كۆمپانیای لووك ئۆیل كه له عێراق كاری نه‌وت ده‌كات، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كێڵگه‌یه‌كی نوێی نه‌وتیان دۆزیوه‌ته‌وه كه 7 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی تێدایه.
فاگێت ئهلیكبێرۆف سه‌رۆكی كۆمپانیای لووك ئۆیل ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی گرینگه بۆ ئێمه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كێڵگه‌ی ڕۆژئاوای قه‌رنه 2 گه‌یشتینه به‌رهه‌مهێنانی ملیارێك به‌رمیلی نه‌وت. جه‌ختیشی كرده‌وه كه گه‌یشتن به‌م ئاسته به هاوكاری و پاڵپشتی حكوومه‌تی عێراق بووه.
ڕاشیگه‌یاند: دوای كار و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر كێڵگه‌ی (ئه‌ریدۆ)مان له پارێزگای موسه‌ننا دۆزییه‌وه كه به‌رهه‌مه یه‌ده‌گه‌كه‌ی بریتییه له 7 ملیار به‌رمیل.
فاگێت ئهلیكبێرۆف سه‌رۆكی كۆمپانیای لووك ئۆیل هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێمه هاوبه‌شی سه‌ره‌كین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی و هه‌میشه هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ین. جه‌ختیشی كرده‌وه كه به هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق سه‌رجه‌م ئاسته‌نگ و كێشه‌كان تێده‌په‌ڕێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.