بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، مێردمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵ بەهۆی دەستکاریکردنی دەمانچە فیشەکێک لەدەستی دەردەچێت و براژنەکەی خۆی دەکوژێت.
هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند "دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە لە گەڕەکی سەرکارێز ئافرەتێک بە ناوی (هێلین عەباس عەبدوڵا) تەمەن 20 ساڵ گیانی لەدەستداوە، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە ئافرەتی ناوبراو بە هۆی دەستکاریکردنی دەمانچە لەلایەن برای هاوسەرەکەی بە ناوی (ن. ر. ع) کوژراوە."
ڕاشیگەیاند: مێردمنداڵەکە تەمەنی 13 ساڵە و بەهۆی لەدەست دەرچوونی فیشەکێک لە دەمانچەکە گولهیەک بەر سەری براژنەکەی کەوتووە و بەم هۆکارەوەش گیانی لە دەستداوە.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوەش دەکات کە تۆمەتباری ئاماژەپێکراو ئێستا بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە چۆنیەتی ڕووداوەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.