شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز شای سعوودیه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڕیاری دا جنسییه (ڕه‌گه‌زنامه)ی وڵاته‌كه‌ی بدات به هه‌ندێ كه‌سی تایبه‌ت و نایاب.
شا سه‌لمان ڕه‌زامه‌ندی پێشان دا جنسییه‌ی سعوودی بداته هه‌ندێ هاووڵاتی نایابی بیانی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن توانا و شاره‌زایی و تایبه‌تمه‌ندی ده‌گمه‌نن.
شا سه‌لمان هه‌روه‌ها پێشتر فه‌رمانی كردبوو ڕه‌گه‌زنامه‌ی سعوودی بده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ی توانایه‌كی جیاوازیان له بابه‌ته‌كانی ئاین و پزیشكی و زانستی و ڕۆشنبیری و وه‌رزشی و ته‌كنه‌لۆژیا هه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌یان خێراتر بێت.
سعوودییه پلانی داڕشتووه له ساڵی 2030 پێشكه‌وتنی به‌رچاو له بواری كه‌شوهه‌وا و ژینگه به‌خۆیه‌وه ببینێ و بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به توانای شاره‌زا و پسپۆرانی بیانی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.