Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 01:52

ئومێد خۆشناو: ئامانجی حکوومەت پارێزگاری له‌ کار و که‌سابه‌تی هاووڵاتییان و پشتگیری بازرگانانه‌

کوردستان TV
100%

 

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ئامانجی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە پارێزگارى لە کار و کەسابەتى هاووڵاتییان و کارئاسانى و پشتیگریکردنى بازرگانان بکەین.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆکی سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازیی و ده‌سته‌ى كاگێرى و ئه‌ندامانى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى هەولێر و نوێنەرانى ژوورى بازرگانى شارەکانى ترى هەرێم و موسڵ كۆبۆیەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنیەتی بەهێزکردنی جوڵە و ڕەوشی بازرگانان لە هەرێمی کوردستان کرا و ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: ئامانجی حکوومەتى هەرێم و پارێزگاى هەولێر ئەوەیە پارێزگارى لە کار و کەسابەتى هاووڵاتییان و کارئاسانى و پشتیگریکردنى بازرگانان بکات، لەوبارەیەشەوە وه‌كو پارێزگای هەولێر هەموو هەوڵێکی خۆمان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدانی ئابووریی و بازرگانی و پیشەسازیی لەشارەکەمان و ئاماده‌ین هەموو ئاسانکارییەکی یاسایی و کارگێڕى پێشکەش بە کۆمپانیاکان و بازرگانان بکەین تاوەکو ڕۆڵ و کاریگەریان هەبێت لە بەرەوپێشبردن و پێشخستن و په‌ره‌پێدانی بازرگانى و پیشەسازی و وەبەرهێنان لەهەولێرى پایتەخت.

هەروەها پارێزگاری هەولێر دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی باری ئابووری و دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ كێشە ئابووری و بازرگانییەکان بەئامانجى پێشخستی زیاترى بازرگانى و پیشەسازی، پارێزگارى هه‌ولێر دووبارە جەختى له‌ هه‌موو پاڵپشتی و هاوکارى و هەماهەنگیه‌كى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ بازرگانان كرده‌وه‌ بۆ پەرەپێدانی کەرتی بازرگانی و پیشەسازیی لەسنوورى پارێزگاى هەلێر.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.