Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 13:31

لە بەغدا هەوڵێکی بازرگانیکردن بە ئاسەواری کۆن ئاشکرا دەکرێت

کوردستان TV
100%

 

شانه‌ی هەواڵگری سەربازی ڕایگەیاند، لە باکووری پارێزگای بەغدا لە ئۆپەراسیۆنێکدا هەوڵێکی بازرگانیکردن بە ئاسەوارە کۆن و بەنرخەکان ئاشکرا دەکرێت و تۆمەتبارانیش دەستگیر دەکرێن.

دەزگای ڕاگەیاندنی هەواڵگری عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئه‌مڕۆ پێنجشەممە  ئاشکرای کرد کە یەکێک لە مەفرەزەکانی شانه‌ی هەواڵگری و دژە تیرۆری عێراق هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لە باکووری پارێزگای بەغدا و دەستیان بەسەر ژمارەیەک ئاسەواری کۆن گرتووە.  

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لەلایەن ژماره‌یه‌ك چەتەی قاچاغچی تایبەتمەندەوە هەوڵی بازرگانیکردن بە کەلوپەلەکان دراوە کە پارچەی کۆن و بەنرخ بوون.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش كراوه‌ كه‌ هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بەرامبەر تۆمەتباران گیراوەتەبەر و هێزە ئەمنییەکان شوێنەوارەکانیان ڕادەستی ئیدارەی مۆزەخانەی نیشتمانی کردووە.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.