وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هۆڵه‌ندا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م زیاتر له 16 هه‌زار تووشبووی نوێی كۆڕۆنای له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو تۆمار كرد.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هۆڵه‌ندا جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌وه‌ته‌ی كۆڕۆنا بڵاوبۆته‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا زیاتر له 16 هه‌زار كه‌س تووشی كۆڕۆنا بن.
ڕاشیگه‌یاند كه ئێستا پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه و پزیشكه‌كان له هۆڵه‌ندا دروستبووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای له حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا كرد دووباره فه‌رمانی توندكردنی ڕێكاره‌كان و په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می كه‌ره‌نتین ڕابگه‌یه‌نێته‌وه وه‌ك ڕێگرییه‌ك له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.