ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و سووریا به ئه‌نجامی 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی سێیه‌می یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ.
به‌م یه‌كسانبوونه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده هیوای سه‌ركه‌وتنیان زۆر لاواز بوو، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به 4 خاڵ له ریزبه‌ندی چواره‌م دێت دوای هه‌ڵبژارده‌كانی ئێران و كۆریای باشوور و لبنان، هه‌ڵبژارده‌ی سووریاش به 2 خاڵ له كۆتایی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌یه.
گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه بۆ هه‌لبژارده‌ی سووریا له‌لایه‌ن یاریزان عومه‌ر سوومه له خوله‌كی 80 تۆمار كرا، دوای 4 خولهك ئه‌میر عه‌ماری به لێدانی سزا ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یه‌كسان كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.