ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له شاری هه‌ولێر ئاگر له چێشتخانه‌یه‌كی ماسی كه‌وته‌وه.
كۆسره‌ت ئازاد په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له شوێنی ڕووداوه‌كه ڕایگه‌یاند: ئاگره‌كه له چێشتخانه‌ی ماسی زیره‌ك له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری له كاتژمێر 9:30 كه‌وتۆته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند كه تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی به خێرایی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كوژانده‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه زیانێكی مادی زۆر به‌ر چێشتخانه‌كه كه‌وتووه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.