سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی گه‌ڕانه‌وه‌ی منداڵێکی تازه له‌دایكبووی كورد و خێزانه‌كه‌ی له سنووری بێلارووسه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان دەگرێتە ئه‌ستۆ.
له‌و باره‌وه دكتۆر رێبوار بابكه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: "لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو منداڵە تازە له‌دایكبووه‌ی كورد كه لە بێلارووس لەدایکبووە، چارەسەری پێویستی بۆ کراو و گەڕاوەتەوە باوەشی باوکی، کە نیازی کۆچکردنیان بۆ ئەورووپا هەبوو، بڕیاریشە لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی، بەم نزیکانە بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان".
ئاماژە بەوەش کراوە، باوکی ئەو منداڵە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ رایگەیاندووە: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو خەرجییەکانی چارەسەرکردنی كۆرپه‌كه‌ی و گەڕانەوەیان بۆ هه‌رێمی کوردستان دابینکردووە و بەم نزیکانە دەگەڕێنەوە".
ئەوەش خراوەتە روو کە خێزانەکە لە چوار کەس پێکدێن دەڵێن: "سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە وەکو هاووڵاتییەکی هەرێمەکە بەدەنگمانەوە هاتوون و هاوکارییان کردووین و رێگەی ئەورووپا و ژیان لەو وڵاتانە وا نییە کە خەڵک باسی لێدەکەن و داوا لە خەڵک دەکەین ئەو رێگە سەختە نەگرنە بەر".

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.