Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:36

تۆژینه‌وه‌یه‌ک باشترین کات بۆ نووستن دیاری ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

زاناكانی به‌ریتانیا تۆژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌ بۆ دیاریكردنی باشترین كات بۆ نووستن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.

تۆژینه‌وه‌كه‌ ده‌ری خستووه‌ كه‌ باشترین كات بۆ نووستنی مرۆڤ بریتییه‌ له‌ كاتژمێر 10 یان 11ی شه‌و، چونكه‌ نووستنی ئه‌و كاته‌ مه‌ترسییه‌كانی دروستبوونی نه‌خۆشی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

تۆژینه‌وه‌كه‌ له‌ گۆڤاری دڵی ئه‌وروپی بڵاو بۆته‌وه‌ و تێیدا لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ 88 هه‌زار به‌شداربوو كراوه‌ و چاودێرییه‌كی چڕی كاریگه‌رییه‌كانی ده‌وروبه‌ر و جیناتی مرۆڤه‌كان بۆ به‌شداربووه‌كان كراوه‌.

زاناكان له‌كاتی نووستندا ئامێری دیاریكردنی لێدانی دڵیان بۆ به‌شداربووه‌كان به‌كارهیناوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌وانه‌ی پێش كاتژمێر 10 یان دوای كاتژمێر 11 نووستوون مه‌ترسی نه‌خۆشی دڵی و خوێنیان زۆر زیاتره‌.

ئه‌و زانایانه‌ی تۆژینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ نووستن له‌نێوانی ئه‌و دوو كاتژمێره‌دا كه‌مترین تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنیان لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی نووستن و مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێن لای ئافره‌تان زیاتره‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاوان.

 

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.