به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له كۆچی به‌لێشاوی په‌نابه‌ران، فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كانی توركیا بڕیاریان دا هیچ هاووڵاتییه‌كی عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن بۆ بیلاڕووسیا نه‌گوازنه‌وه.
یه‌عقوب كوموخ نوێنه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی پۆڵه‌ندا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) ڕایگه‌یاند: هێڵی ئاسمانی توركیا بڕیاریداوه ئه‌و فڕۆكانه‌ی ده‌چن بۆ شاری مینسك، هیچ هاووڵاتییه‌كی عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن بار نه‌كه‌ن، ته‌نیا مه‌گه‌ر هاوڵاتییه‌ك پاسپۆرتی دیبلۆماسی هه‌بێت.
ئاژانسی (بلۆمبێرگ)ی ئه‌مه‌ریكی دوێنێ پێنجشه‌م بڵاوی كردبووه‌وه كه ڕه‌نگه هێڵی ئاسمانی ڕووسیا (ئیرۆفلووت) له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه سزای توندی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌رێكی زۆر بۆ بیلاڕووسیا.
لای خۆشه‌وه هێڵی ئاسمانی ڕووسیا ڕه‌تی كرده‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به دۆسییه‌ی گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانه‌وه هه‌بێت و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م هه‌واڵانه‌ی له‌مباره‌وه باس ده‌كرێن كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر هێڵه ئاسمانییه‌كه دروست ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.