به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك ئاشكرای كرد، له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا توانیویانه 35 داواكراو ده‌ستگیر بكه‌ن.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماری 48 کاتژمێری بنکەکانی پۆلیسی ناو شاری کەرکووک و دەورووبەری بڵاوکردەوە.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه لەو ماوەیدا ھێزەکانی پۆلیسی کەرکووک لە ڕێگەی خاڵەکانی پشکنین و گەڕانه‌وه توانیویانە 35 کەسی داواکراو دەستگیر بکەن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه دەستگیرکراوه‌كان بەپێ ماددەی جۆراوجۆر فەرمانی دەستگیرکردنیان ھەبووه و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌می دادوه‌ر ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی سزای تاوانه‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.