شه‌وی ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا و حه‌وت وڵاتی ئه‌وروپا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی حكوومه‌تی بیلاڕووسیایان تۆمه‌تبار كرد به دروستكردنی كێشه‌ی په‌نابه‌ران له سنووره‌كانی پۆڵه‌ندا.
له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و نه‌رویج و ئه‌ستۆنیا و ئیرله‌ندا و ئه‌لبانیا، حكوومه‌تی بیلاڕووسیایان به تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی دروستكردنی كێشه‌ی په‌نابه‌ران له سنووره‌كانی پۆڵه‌ندا دانا.
وڵاته‌كان له به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌ركۆنه‌ی قۆستنه‌وه‌ی ژیانی هاووڵاتییانیان كرد بۆ به‌كارهێنانی بابه‌تی سیاسه‌تی حكوومه‌تی بیلاڕووسیا. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد كه ده‌سه‌ڵاتدارانی بیلاڕووسیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن كێشه له سنووری وڵاته هاوسێیه‌كانی له یه‌كێتی ئه‌وروپا دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی چاو له‌سه‌ر پێشێلكردنه‌كانی مافی مرۆڤ له وڵاته‌كه‌ی لاببات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها له بابه‌تی كۆچبه‌ران پشتگیری هه‌ردوو حكوومه‌تی پۆڵه‌ندا و لیتوانیا كراوه، ئه‌مه‌ریكا و حه‌وت وڵاته‌كه‌ی ئه‌وروپا ئاماده‌ییان پێشانداوه هاوكاری پۆڵه‌ندا و لیتوانیا بكه‌ن بۆ ڕێگریكردن له كۆچی به‌لێشاوی كۆچبه‌ران.
جه‌ختیشیان كردۆته‌وه كه هه‌وڵه‌كانیان چڕ ده‌كه‌نه‌وه بۆ ڕێگریكردن له كاره‌كانی ئه‌لیكسه‌نده‌ر لوكاشینكۆی سه‌رۆكی بیلاڕووسیا و ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ریاندا و له كۆتاییشدا ڕێگریكردن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له كۆچی نایاسایی بۆ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.