ده‌سته‌ی ژینگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ پێنجشه‌م به‌شداریی له كۆنگره‌ی جیهانی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا (كوپ 26) له شاری گلاسگۆی پایته‌ختی سكۆتله‌ندا كردووه.
ده‌سته‌كه ڕایگه‌یاند: دوێنێ پێنجشه‌م شاندی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له شاری گلاسگۆ به‌شداریی له کۆبوونەوەیه‌كی تایبه‌تی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كرد لە چوارچێوه‌ی کۆنگرەی جیهانیی گۆڕانکاریی کەشوهەوا ناسراو بە (كۆپ 26) له سكۆتله‌ندا.
ده‌سته‌ی ژینگه ڕاشیگه‌یاند: مه‌به‌ست له كۆبوونه‌وه‌كه قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر پێویستی پابه‌ندبوونی وڵاته زلهێزه پیشه‌سازییه‌كان به جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كانیان له‌بواری یارمه‌تیدانی وڵاتانی زیان لێ كه‌وتوو به‌هۆی ئاسه‌واره نه‌رێنییه‌كانی گۆڕانکاریی کەشوهەواوه.
جێی باسه له ڕۆژی 31ی مانگی ڕابردووه‌وه كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (كوپ 26) به به‌شداریی زۆرێك له سه‌رۆك و نوێنه‌ری وڵاتان و شاره‌زا و پسپۆرانی بواری كه‌شوهه‌وا بۆ مه‌به‌ستی قسه‌كردن له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و دیارده‌ی گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی له شاری گلاسگۆی پایته‌ختی سكۆتله‌ندا ده‌ستی پێ كردووه و بڕیاریشه ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆتا ڕۆژی چالاكییه‌كان بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.