وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه بۆ یه‌كه‌مجار كاره‌بای نیشتمانی‌یان گه‌یاندۆته گوندێكی دووره‌ده‌ستی شارۆچكه‌ی دۆكان.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی یەکەم گڵۆپی ڕووناکی لە گوندی خوڕخوڕەی سەر بە شاره‌دێی بنگرد ھەڵکرا.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی پرۆژى گه‌یاندنى تۆڕى كاره‌باى نیشتمانى بۆ گوندى خوڕخوڕه له شاره‌دێی بنگرد له شارۆچكه‌ی دۆكان به بڕى زیاتر له (143) ملیۆن دینار ته‌واوكرا.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بە ئامادەبوونی ئه‌ندازیار عه‌لائه‌دین حەسەن بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دوکان و بەرێوەبەری ناحیەی بنگرد و و دانیشتووانی گوندەکە، بۆ یەکەمجار کارەبای نیشتمانی گەیەنرایە گوندەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.