Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 11:36

ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تر له‌ مزگه‌وتێکی ئه‌فغانستان ڕوویداوه‌

کوردستان TV
100%

 

له‌ كاتی نوێژی هه‌ینیدا ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ مزگه‌وتێكی ئه‌فغانستان ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كوژراو و بریندار هه‌یه‌.

ئاژانسی ده‌نگوباسی (ڕۆیته‌رز) بڵاوی كرده‌وه‌: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ مزگه‌وتێكی هه‌رێمی ننجه‌رهار له‌ باكوری ئه‌فغانستان ڕوویداوه‌ و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش به‌لایه‌نی كه‌م 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌ ده‌یانی تریش برینداربوون.

ئاژانسه‌كه‌ ئاشكراشی كرد كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ كاتژمێر 1:30ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ كاتی نوێژدا ڕوویداوه‌ و پێده‌چێ ته‌قه‌مه‌نییه‌كان هه‌ر له‌نێو مزگه‌وت دانرابن.

جێی باسه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ئه‌مه‌ چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ ڕۆژانی هه‌ینی و له‌كاتی نوێژدا له‌ مزگه‌وته‌كان ڕووبده‌ن كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ته‌ قوربانی، هه‌ندێ له‌ ته‌قینه‌وه‌كانیش ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاره‌تی ئه‌نجامدانی گرتۆته‌‌ ئه‌ستۆ.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.