نوێترین تۆژینه‌وه ده‌ری خستووه كه به‌كارهێنانی چاره‌سه‌رییه‌كانی نه‌خۆشی پاڵه‌په‌ستۆی خۆین، ڕێگرییه‌كی باش ده‌بێت له دروستبوونی نه‌خۆشی شه‌كره.
گرینگ‌ترین تۆژینه‌وه له‌مباره‌یه‌وه توێژه‌رانی هه‌ردوو زانكۆی (ئۆكسفۆرد) و (بریستۆل) ئه‌نجامیانداوه ئه‌ویش به چاودێریكردنی 145 هه‌زار كه‌س بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ، بینیویانه كه نزمی ئاستی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن له ڕێگه‌ی خواردنی ده‌رمانی تایبه‌تی پاڵه‌په‌ستۆ، مه‌ترسی تووشبوونی نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دووه‌م بۆ 16% كه‌مكردۆته‌وه.
تۆژینه‌وه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه حه‌بی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن ڕێگری له ته‌سكبوونه‌وه‌ی ده‌ماره‌كانی خوێن ده‌كات و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی باشی ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوونی نه‌خۆشی شه‌كره به ڕێژه‌ی 16%.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر كازم ڕه‌حیمی پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به ڕۆژنامه‌ی (زه گاردیان)ی ئینگلیزی ڕاگه‌یاند: ئه‌و تۆژینه‌وه نوێیه ده‌ری ده‌خات كه پێدانی حه‌بی ئه‌نزیمی گۆڕاوی ئه‌نجیۆتنسین و پاڵه‌په‌ستۆی خوێن كه له هه‌موو جیهان به نرخێكی گونجاو به‌رده‌سته، كاریگه‌ری به‌رچاوی ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تووشبوونی نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دووه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.