سهرۆكی بێلاڕووسیا بە ڕاگرتنی ههناردهی گازی سروشتی ههڕهشه له وڵاتانی یهكێتی ئهوروپا دهكات وەک بژاردەیەک لە بەرامبەر سزاکانیان.
ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بێلاڕووسیا وەک بژاردەیەک لە بەرامبەر هەڕەشەکانی یەکێتی ئەوروپا کە بەنیازن سزای قورستر بەسەر وڵاتەکەدا بسەپێنن هەڕەشەی ڕاگرتنی هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ وڵاتانی ئەندا،م لە یەکێتی ئەوروپا کرد و ڕایگەیاند: ناچاردەبین لەبەرامبەر سزاکان پەنا بۆ بژاردەیەکی لەم شێوە ببەین.
یەکێتی ئەوروپا، بێلاڕووسیا تۆمەتبار دەکات بە دروستکردنی قەیرانی کۆچبەران ڕایگەیاندووە کە ئەو وڵاتە لە پشت هاندانی کۆچبەرانەوەیە.
جێی باسە بە هەزاران کۆچبەر لە سنووری نێوان بێلاڕووسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە، کۆچبەرەکان مەبەستییانە سنووری پۆڵەندا تێبپەڕێنن و ڕووبکەنە وڵاتانی ئەوروپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.