نووسینگەی داواکاری گشتیی فەڕەنسا لێکۆڵینەوە دەکات لەسەر تۆمەتێک کە گوایە سەربازێکی فەڕەنسی لەناو کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا دەست درێژی سێکسی کردووەتە سەر هاوڕێ سەربازەکەی.
نووسینگەی داواکاری گشتیی فەڕەنسا ڕایگەیاند: ڕووداوەکە لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا لەکاتی ڕێوڕەسمێکدا ڕوویداوە کە ئیمانوێڵ ماکڕۆن سەرکۆماری فەڕەنسا ئامادەیبووە.
ڕاشیگەیاند: ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ پشتگیریکردنی سکاڵاکار و گواستنەوەی تۆمەتبار لە ئیلیزێ.
ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەو دوو سەربازە لە ستافێکی تایبەتدا خزمەت دەکەن و ڕۆژانە هاوکاری یەکتر دەکەن و یەکتر دەناسن.
کۆشکی ئیلیزێ ڕەتی دەکاتەوە کە لێدوان بدات لەسەر کەیسەکە، بەڵام پابەندبوونی خۆی بە ڕێککارە یاساییەکان دووپات کردەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.