جۆ بایدن،سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند بە قوڵی نیگەرانە لە کێشەی کۆچبەران لە سەر سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا و ئاماژەی بەوە دا کە نیگەرانییەکانی خۆی بە رووسیا و بێلاڕووس گەیاندووە.
بەر لەوەی بایدن بۆ پشووی کۆتایی ھەفتە بەرەو کامپ دەیڤید بەڕێ بکەوێت، لە کۆشکی سپی لەبارەی کێشەی کۆچبەران لە سەر سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا وەڵامی میدیاکارانی دایەوە.
بایدن بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە بە قوڵی نیگەرانە لەو رەوشە گوتی: "نیگەرانییەکانمان بە رووسیا و بێلاڕووس گەیاندووە. پێمانوایە ئەم رەوشە کێشەیەکی تیادایە".
ههروهها کامالا ھاریس- یش جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لە گەشتەکەیدا بۆ فەڕەنسا ئاماژەی بەوە دا کە لە نزیکەوە و بە نیگەرانییەوە چاودێری ئەو کێشەیە دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.