Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 23:27

تیمەکانی شارەوانی هەولێر شەقامەکانی ژماره‌یه‌ک گه‌ڕه‌کیان نۆژەن کردەوە

کوردستان TV
100%


تیمەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوامن لە نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقام و گەڕەکەکان، لەم چوارچێوەیەشدا شەقامەکانی چوار گەڕەکی شاری هەولێر نۆژەن کرانەوە.
بە هاوکاری كارگەى قیڕ و تیمى قیڕتاوكردن و چاكکردنى شەقامەکان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیى شارەوانیى دوو پرۆژەیەکی قیڕتاوکردن لە گەڕەكى ئارى جێبەجێ کرا، هاوکات لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی چوار لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوەی شەقامەکان، شەقامەکانی گەڕەکی پۆلیسان نۆژەن کرانەوە.
لەلایەکی دیکەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی پێنج شەقامەکانی هەردوو گەڕەکی زانکۆ و گەڕەکی ئازادی نۆژەن و قیڕتاو کرانەوە. هەروەها سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێریش ئاماژە بەوە دەکات لەپێناو خزمەتکردنی بەردەوامی هاووڵاتییانی شاری هەولێر پرۆژەکانی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامەکان بەردەوام دەبێت.

 

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.