Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:17

بەهای لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاست دابەزی

کوردستان TV
100%


به‌های لیره‌ی توركی له‌ دابه‌زین به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆش نرخه‌كه‌ی به‌راورد به‌ رۆژ و هه‌فته‌كانی پێشوو زیاتر دابه‌زیووه‌.
میدیاكانی جیهان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ ، به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مریكی ڕوو له‌دابه‌زینه‌و به‌راورد به‌ رۆژ و هه‌فته‌كانی پێشوو زیاتر دابه‌زبووه‌ و ئه‌مه‌ش  نزمترین ئاستی  دابه‌زینی به‌های دراوی ئه‌و وڵاته‌یه‌ له‌ مێژوویدا.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ش 13 ى 11 ى 2021  ، 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌ 1000 ليره‌ی توركی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.
میدیاكانی جیهان رایده‌گه‌یه‌نن: دابه‌زنی به‌های لیره‌ی توركی  به‌هۆی سیاسه‌تی به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌یه‌ كه‌ ده‌ستیان خستووه‌ته‌ نێو كاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی توركیا ، كه‌ ژماره‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌ری بانكیش سزادراون و له‌ كاره‌كانیان دورخراونه‌ته‌وه‌.

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.