له گه‌ڕی پێش كۆتایی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر، كاتژمێر 10:45ی خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا پاڵه‌وانی مۆندیالی پێشوو میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی كازاخستان ده‌كات.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌م یاریه، چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا كه‌مپێكی مه‌شق و ئاماده‌كاری به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر دیدێ دیشامپ له یاریگای كلێرفۆنتین سازكردوه، دیشامپ بیست وسێ یاریزانی بۆ دوایین دوو گه‌ڕی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال بانگهێشت كردووه‌و دیارترین یاریزانانی پێكهاته‌كه‌ش بریتین له هۆگۆ لۆریسی گۆڵپارێزو بنیامین پاڤاردو نگۆلۆ كانتێ و ئه‌نتوان گریزمان و كلیان مباپێ و كه‌ریم بێنزیما.
هاوكات یاریزان پۆل پۆگبا به‌هۆی پێكان له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه دابڕاوه، فه‌ڕه‌نسا به كۆكردنه‌وه‌ی دوازده خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی چواره‌می پاڵاوتنه‌كان دایه‌و له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی له یاری ئه‌م شه‌و، به شێوه‌ی پێشوه‌خت گه‌یشتنی بۆ كۆتاییه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر مسۆگه‌رده‌كات، له دوایین گه‌ڕی پاڵاوتنه‌كان و له شازده‌ی ئه‌م مانگه‌شدا، تیپی كه‌ڵه‌شێره‌كان ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی فنله‌ندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.