لهیاریهكهكانی پاڵاوتن و له میانی یارییه‌كانی كۆمه‌له‌ی نۆیه‌م ، هه‌لبژارده‌ی ئینگلته‌را له‌سه‌ر یاریگای وێمبلی له‌له‌نده‌ن میوانداری هه‌لبژارده‌ی ئه‌لبانیای كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به‌ئه‌نجامی پێنج گۆلی بێ به‌رامبه‌ر .
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكی یاری یاریزانانی ئینگلته‌را كۆنترۆلی تۆپ و یاریگایان كرد ، له خوله‌كی نۆ هاری ماكوایهر گۆلی یه‌كه‌می تۆمار كرد ، له خوله‌كی هه‌ژده هاری كینی كابتن خاوه‌ن مالی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م .
ده خولهك دواتر جۆردان هندرسۆن گۆلی سێیه‌می بۆ هه‌لبژارده‌ی سێ شێره‌كه تۆمار كرد ، پیاوی یاریه‌كه هاری كین بوو گه‌رایه‌وه‌و دوو گۆلی تری له خوله‌كه‌كانی سی وسێ و چل و پێنج تۆمار كرد‌و توانی له‌یه‌ك گێم هاتریك تۆمار بكات و كۆی گۆلهكانیشی له پالاوتنه‌كان گه‌یانده هه‌شت گۆل .
یاریش به ئه‌نجامی پێنج گۆلی خاوێن كۆتایی پێ هات و ئینگلته‌را حه‌وته‌م بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێناو خاوه‌نی بیست و سێ خاله‌و له‌پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت و ئهڵبانیاش تووشی چواره‌م دۆراندن هات و پازده خالی هه‌یه‌و له‌پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌له‌ی نۆیه‌م مایه‌وه .
له پاڵاوتنه‌کان ئینگڵته‌را سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌ڵبانیا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.