Erbil 38°C دووشەممە 10 ئاب 22:22

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ: ماوەی قەدەغەی هاوردەکردنی پەتاتە درێژکرایەوە

کوردستان TV
100%


دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاگادارییەك سەبارەت بەهاوردەکردنی پەتاتە لەلایەن بازرگانانەوە بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: ماوەی قەدەغەی هاوردەكردنی پەتاتە درێژكرایەوە
ئەمڕۆ شەممە 13ى 11 ى 2021 ،  بەرێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویكردەوە: وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبروسکەیەک بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە هەرچەند بڕیاربوو لەڕێکەوتی1-11-2021 قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی پەتاتە هەڵگیرێت ، بەڵام تا ماوەیەکی دیکەی دیاری نەکراو قەدەغەی لەسەر هەڵناگیرێت و ڕێگە بەهاوردەکردنی نادرێت.
 هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: داواش لە بازرگانان كراوە تا ڕاگەیاندنی کاتی هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی هەوڵی هاوردەکردنی پەتاتە نەدەن چونکە ڕێگەی پێ نادرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.