Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 06:15

ئالڤێس دووبارە لە ریزەکانی بارسێلۆنا یاری دەکاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی جارێکی دیکە دانی ئالڤێسی ھێنایەوە نێو ریزە یاریزانەکانی.

لەو بارەیەوە یانە ئیسپانییەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و ئەوەی خستوەتەڕوو کە ئەو یاریزانە لە ھەفتەی ئایندەوە لەگەڵ بارسێلۆنا دەست بە کاردەبێت و لە کانوونی دووەمەوە تا کۆتایی وەرزەکە کراسی ئەو یانەیە لەبەر دەکات.

لە نێوان ساڵانی 2008 - 2016دا ئەو یاریزانە بەڕازیلییە یاری بۆ بارسێلۆنا دەکرد لەو ماوەیەشدا یانەکە توانیبووی 23 جام بباتەوە.

دواتر ئالڤێس چووە یانەی یوڤانتوس، دوای ئەویش چووە پاریس سانت جێرمان و لە کۆتاییشدا بۆ یانەی ساوپاولۆ یاری دەکرد.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.