Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 06:08

پۆگبا ڕازی بووە گرێبەستەکەی درێژبکاتەوە بەو مەرجەی ببێتە خاوەنی بەرزترین مووچە لە یانەکەدا

کوردستان TV
100%

چەند سەرچاوەیەكی دەنگوباس ئاشكرایانكرد كە پۆل پۆگبای فەڕەنسی و ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچستەریونایتد ڕازی بووە گرێبەستی لەگەڵ تیپەكەی درێژبكاتەوە، بەو مەرجەی ببێتە خاوەنی بەرزترین مووچە لە ڕیزی یاریزانانی یانەكەدا.
 لەمبارەوە ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی بڵاویكردەوە كە پۆگبا ئامادەیی نیشانداوە گرێبەستی لەگەڵ مان یونایتد نوێبكاتەوە بەڵام دەبێت لە گرێبەستە نوێیەكەیدا بڕی مووچەكەی بەرزبكرێتەوە بە جۆرێك ببێتە خاوەنی بەرزترین مووچە لە ڕیزی یاریزانانی مانچستەریونایتدو تەنانەت یانەكانی دیكەی ئینگلتەرا.
 مووچەی هەفتانەی ئێستای یاریزانەكەش 290 هەزار پاوەندی ئیستەرلینیە، ئەگەر هاتوو ئیدارەی مان یونایتد بەو مەرجەی پۆگبا ڕازی بوون، ئەوا دەبێت بڕی مووچەكەی بە جۆرێك بەرزبكەنەوە، لە مووچەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی تیپەكە بەرزتر بێت كە مووچەی هەفتانەی 480  هەزار پاوەندی ئیستەرلینیە.
 جێگای باسە پۆگبای تەمەن 28 ساڵ لە كۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستی لەگەڵ مانچستەر تەواودەبێت، ئێستاش یاریزانەكە دووچاری پێكانی ڕانی هاتووەو چاوەڕوان دەكرێت تا 10 هەفتەی دیكە نەگەڕێتەوە یاریگاكان .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.