سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه به‌م دواییه باسیان له ئه‌گه‌ری وازهێنانی یه‌كجاره‌كی یاریزانه‌كه له یاری تۆپی پێ ده‌كرد.
ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو له یاری نێوان تیپه‌كه‌ی و دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس له خولی ئیسپانیا به‌هۆی ئازاری له‌ناكاوی ماسولكه‌كانی سینگی چووه ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه، دواتر له پشكنینه پزیشكیه‌كان ده‌ركه‌وت نه‌خۆشی دڵی هه‌یه.
ئه‌گوێرۆ له تویتێكدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن ده‌كه‌ن له ڕاستیه‌وه دوورن.
هێرشبه‌ره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه ئاشكراشی كرد كه به‌پێی ڕێنماییه پزیشیهكان ده‌بێت له ماوه‌ی نه‌وه‌د ڕۆژی داهاتوو چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی بۆ چاره‌سه‌ریه ته‌ندروستیه‌كان بكات و گه‌شبینی خۆشی ده‌ربڕی به‌وه‌ی له ئاینده‌دا بتوانێت به شێوه‌یه‌كی ئاسایی بگه‌ڕێته‌وه یاریگاكان، ئه‌گوێرۆی ته‌مه‌ن سی و سێ ساڵ له مێركاتۆی هاوینه‌ی ڕابردوو و له پرۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد له یانه‌ی مانچسته‌رسیتیه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا كرد .
ئه‌گوێرۆ: ئه‌و ده‌نگۆیان ڕاست نین که باس له‌وه ده‌که‌ن به یه‌کجاری واز له یاری تۆپی پێ بهێنم
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.