Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 06:15

یانه‌ی گلاسکۆ ڕێنجەرز هەوڵ دەدات گرێبەست لەگەڵ ڕۆناڵد کۆمان واژووبکات

کوردستان TV
100%


چەند سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی بڵاویانكردەوە كە یانەی گلاسكۆ ڕێنجەرزی سكۆتلەندی هەوڵ دەدات گرێبەست لەگەڵ ڕۆناڵد كۆمانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی بارسێلۆنا واژووبكات و بیكاتە شوێنگرەوەی ستیڤن جێرارد كە لە ڕۆژانی ڕابردوو دەستی لە ڕاهێنەرایەتی یانە سكۆتلەندیەكە هەڵگرت و بووە ڕاهێنەری یانەی ئەستۆن ڤیلا.
 لەمبارەوە تۆڕی فوتبۆڵ ئینسایدێری بریتانی ئاشكرای كرد كە كۆمان دیارترین پاڵێوراوە بۆ ڕاهێنەرایەتیكردنی ڕێنجەرز، ئەویش لەسەر داوای ڕۆس ویلسۆن سەرۆكی یانەكە كە دەیەوێت سەرپەرشتی مەشقی تیپەكەی بە ڕاهێنەرێكی بەناوبانگ و خاوەن ئەزموون بسپێرێت.
 هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە جۆن تێری ئەستێرەی پێشووی چێڵسی پاڵێوراوێكی دیكەیە بۆ شوێنگرتنەوەی جێرارد كە وەرزی ڕابردوو نازناوی خولی سكۆتلەندای بۆ گلاسكۆ ڕێنجەر بەدەستهێناو لەم وەرزەشدا یانەكە لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی وڵاتەكەی دێت.
 


        

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.