د. به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاند: 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئەمڕۆ شەممە 13 ى 11 ى 2021 ، د.بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا له‌باره‌ی 200 میارهكهی به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ناردنی ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ هه‌رێم یاساییه ، له بوودجه‌ی ساڵی 2021دا بڕێك پاره بۆ هه‌رێم دابینكرا ، به‌ڵام تا ئه‌م كاته‌ش به‌غدا نه‌یناردووه ، چونكه هێشتا ووردبینی له‌سه‌ر داهاته ناوخۆییه‌كان ته‌واو نه‌بووه ، بڕیاری حكوومه‌تی فیدڕاڵیش ئه‌وه‌یه تا ووردبینییهكان له داهاته ناوخۆییه‌كان ته‌واو ده‌بن ، مانگانه 200 ملیار ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.
بەشیر حەداد راشیگه‌یاند: ده‌خوازین حكوومه‌تی فیدڕاڵی له ڕه‌وانه‌كردنی 200 ملیاره‌كه بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام بێت ، هیچ بڕیارێكی سیاسی له‌م باره‌یه‌وه نه‌درێت له‌سه‌ر ڕاگیرانی ئه‌و شایسته داراییه‌ى هه‌رێم كه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه ده‌كرێت.
د.بەشیر حەداد: 200 ملیاره‌که‌ی به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.