حکوومەتی هۆڵەندا کەرەنتینی سنووردار ڕادەگەیەنێت بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە کە ڕۆژانە زیاتر لە 16 هەزار تووشبوو تۆمار دەکرێن.
حکوومەتی هۆڵەندا لە هەوڵێکدا بۆ کۆنتڕۆڵكردنی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار، بۆ ماوەی سێ هەفتە کەرەنتینی سنووردار ڕادەگەیەنێت.
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە جارێکی تر بۆشاییە کۆمەڵایەتییەکان سنووردار دەکرێن و کۆگا و چێشتخانەکان بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە کۆڕۆنا پەیڕەو دەکرێت، هەروەها سەرجەم یانە وەرزشییەکان دادەخرێن و هەر کارێکیش بە ئۆنڵاین بکرێت ئەوا کارمەندەکە پێویستە بەم شێوەیە کارەکەی بکات.
لەبەرامبەردا هاووڵاتییانی هۆڵەندا ناڕەزایی بەرامبەر ئەو بڕیارە دەردەبڕن و خۆپیشاندانی توند دژی ئەو کۆتوبەندانەی کە لەلایەن حکوومەتەکیەوە دانراوە، بەڕێووەچوو، پاشان لەلایەن پۆلیسی لاهاوە بە گازی فرمێسک ڕژێن بڵاوە بە خۆپیشاندەران کرا.
جێی باسە شەپۆڵی چوارەمی کۆڕۆنا زۆرترین کاریگەری بەسەر هۆڵەنداوە هەبووە لەنێو وڵاتانی ئەوروپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.