ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن زیاتر لە مانگێکە سەرۆکی کۆریای باکوور دەرنەکەوتووە و چەندین دەنگۆ لەبارەی دۆخی خراپی تەندروستییەوە بڵاو دەکەنەوە.
ڕۆژنامەی ئیندیپێندیتی بەریتانی ڕایگەیاند، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور لە 12ـی مانگی ڕابردووەوە تا ئێستا بەهیچ شێوەیەک دەرنەکەوتووە، هەروەها ڕۆژنامەکە هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ خراپی دۆخی تەندروستی بەتایبەت کە لەم دوواییەدا لەناکاو زۆر لاوازبووە و کێشی زۆری لەدەستداوە.
هەروەها ڕایگەیاند: ونبوونی ئەمجارەی کیم درێژترین دەرنەکەوتنییەتی لەساڵی 2014ـەوە کە لەو ساڵەدا بۆ ماوەی 6 هەفتە دەرنەکەوت لە میدیاکانەوە، دوای ئەو ماوەیە کە دەرکەوتەوە گۆچانێکی بەدەستەوە بوو و زۆر بێهێز دەردەکەوت.
ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە دوایین دەرکەوتنی ئەمجارەی کیم لە 12ـی مانگی ڕابردوودا بووە، کە بەشداری لە پێشانگەیەکی مووشەکی لە پیونگ یانگ کردووە، لەوکاتەوە میدیاکانی کۆریای باکوور باسی هیچ چالاکییەکی سەرۆکی وڵاتەکەیان نەکردووە و لە هیچ بۆنەیەکی فەرمیشدا دەرنەکەوتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.