سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی چین ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بەشێوەی ئۆنڵاین کۆدەبنەوە و باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ شەممە وادەی کۆبوونەوەی نێوان جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا و شی جین بینگی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەممە 15ـی تشرینی دووەمی 2021 سەرۆکی هەردوو وڵآت بەشێوەی ئۆنڵاین کۆدەبنەوە.
ڕاشیگەیاند: سەرۆکی هەردوو وڵات تاوتوێی پەیوەندی و کێشە و نیگەرانییە هاوبەشەکانی هەردوولا دەکەن.
هەروەها ڕۆژی هەینی گوتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کێبڕکێی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەکرێت و ھەڵسەنگاندن بۆ ئەگەری ھەماھەنگی نێوان ھەردوو وڵاتیش دەکرێت، ڕاشیگەیاند: سەرۆک بایدن بە ڕاشکاوی نیاز و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و نیگەرانییەکانی لەبارەی چین دەخاتەروو.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بهرپرسانی ئهمهریكا پێیانوایه، بهیهكگهیشتنی ڕاستهوخۆ لهگهڵ شی جین بینگ باشترین ڕێگهیه بۆ ڕێگری لە داخزانی ململانێی خراپتر له نێوان ئهم دوو جهمسهره بههێزهی ئابووری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.